Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جەژن گەیشت ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جەژن گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی جەژن گەیشت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە دەربارەی ئەو سنوورانە دەدات کە بڕیاری دیاریکردنی جەژن دەیانگرێتەوە، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

سوننەکانی عێراق بەسەر دوو بەرە دابەش بوون، ئەنجوومەنی باڵای فەتوای عێراق کە سوننەن سبەیان کردە جەژن، بەڵام دیوانی وەقفی سوننەی نەیکرد بە جەژن، ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان سبەی کردووەتە جەژن، کوردانی دانیشتووی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕوون نییە لایان سبەی بەڕۆژوو بن یان بیکەن بە جەژن.

 نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانن بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف دەیانگرێتەوە بە هاووڵاتیانی بەڕەگەز عەرەبیش کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن، بەڵام سنووری ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە."

 بەگوێرەی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ئەوقاف، سبەی یەکشەممە بۆ کوردانی دانیشتووی پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، سەڵاحەددین و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، تەواوکەری ڕەمەزانە و جەژن نییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه