بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیر کرد.
ئەو تۆمەتبارانە وەکو کارمەندی شارەوانی خۆیان ناساندووە لە قەزای عەینکاوە، کە هەڵساون بە وەرگرتنی جەژنانە کە فێڵیان لە چەندین ماڵ کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی کە پۆلیس ئاگادار کرایەوە، دەستبەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کە ئەو دوو تۆمەتبارە کارمەندی شارەوانی نین، بۆیە دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوه، تۆمەتباران دەستگیر کران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە .
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه