كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بارانبارین دەست پێ دەكات و ئەگەری بەفربارینیش لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم وەك "پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆك، هەروەها ئیدارەی سۆران و گەرمیان" نمەباران و بارانی مامناوەند ببارێت، بەتایبەت لە كاتەكانی ئێوارە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور و رۆژهەلاتی هەرێم ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە .
كەشناسی كورستان دەشڵێت، پلەكانی گەرما بە نزیكەی دوو تا چوار پلەی سیلیزی نزمتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لەبارەی كەشی سبەی شەموو، كەشناسی دەڵێت، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنوری پارێزگای دهۆك كەمێك نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكانی باكوور، ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلەی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆك : 17 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان :24 پلەی سیلیزی
شەپۆلێکی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نرخی زێڕ گرانتربوو
ئەمرۆ
وەڵام بدەوه