Kurdistan Press - کاتی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا کاتی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی پێدانی قەرز بە هاوڵاتیان ڕاگەیەندرا

بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا، پێدانی قەرزی بانکی بۆ دانانی سیستمی کارەبای وزەی خۆر کە ماڵان و پڕۆژە جیاوازەکان دەگرێتەوە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بچێتە بواری جێبەجێکردن.
 
 بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر وەک یەکێک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی کارەبا دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، عێراق دەیەوێت لەڕێگەی پێدانی قەرزی بانکی فشار لەسەر تۆڕی کارەبا کەمبکاتەوە.
 
 د.ئامانج مەحموود هەرکی، ئەندامی لیژنەی وزە و کارەبا لە پەرلەمانی عێراق و سەرپەرشتیاری دۆسیەی قەرزی بانکی بۆ کارەبای وزەی خۆر ڕایگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە هاونیشتمانیان دەتوانن بچنە ئەو کۆمپانیایانەی دیاریکراون بۆ دابینکردنی کارەبای وزەی خۆر و دواتریش لە بانکەکانەوە بڕی قەرزەکە وەربگرن، ئەو پارەیەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە یەک ترلیۆن دینارە واتا 800 ملیۆن دۆلارە.
 
د.ئامانج مەحموود لەبارەی وردەکاریی پڕۆژەکە ئەمانەی وت: 
 
- بڕی قەرزەکە بۆ ماڵان 30 ملیۆن دینارە و بە ماوەی پێنج ساڵ لێیان وەردەگیرێتەوە و بڕیارە ماوەکەی بکرێتە حەوت ساڵ.

- پڕۆژەی کشتوکاڵی، پیشەسازی، نیشتەجێبوونی گەورە و خزمەتگوزاری یەک ملیار دینارییان پێ دەدرێت زیادە خستنەسەرەکەی زیاترە.

- بڕی زیادە خستنەسەری قەرزەکە بۆ ماڵان کەمتر لە %3 دەبێت کە ئەمە تەنیا بۆ ڕێکاری بانکییە، لەو بڕە تەنیا سەدا یەک بۆ بانکی ناوەندی دەبێت.

- هەر بانکێک لەلایەن بانکی ناوەندی ڕێگەپێدرانی هەبێت دەتوانێت بێتە ناو ئەو دەستپێشخەرییە.

- کۆمپانیاکان دابەشی چوار ناوچە کراون لە عێراق، کۆمپانیاکانی باشوور، فوراتی ناوەڕاست، ناوەڕاست و کۆمپانیاکانی باکووری عێراق کە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باکووری عێراق دەگرێتەوە.

- لە پارێزگاکانی باکووری عێراق هەشت کۆمپانیا دیاریکراون و چواریان لە هەرێمی کوردستانن، لە ئایندە 75 کۆمپانیای دیکە دێنە ناو پڕۆژەکە.
 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه