به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردنی نرخێكی فه‌رمین بۆ پڕۆژه‌ی رووناكی، نرخێك دیاری ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستاندا بێت.
فارس میرخان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با له وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاند، ئه‌و نرخانه‌ی له پڕۆژه‌ی رووناكی جێبه‌جێ كراون وه‌ك نرخی كاره‌با، نرخێكی ئه‌زموونین و نرخه‌كان پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ریان ساغ ببێته‌وه، پاشان به فه‌رمی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و ئه‌وانیش په‌سندی بكه‌ن، ئینجا ده‌بێته نرخی فه‌رمی و كاری پێ ده‌كرێت .
ئه‌و ره‌تی كرده‌وه هیچ نرخێكی فه‌رمی دانرابێت، ئه‌و نرخه نوێیه‌ی كه داده‌نرێت و په‌سند ده‌كرێت، ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندیی ھاووڵاتییاندا بێت.
جێی باسه پڕۆژه‌ی رووناكی له ساڵی رابردووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه، له هه‌ولێر 21 گه‌ڕه‌ك سوودمه‌ند بوون و له سلێمانی و دهۆكیش ده‌ستی پێ كردووه، ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2026 ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و كۆتایی به موه‌لیده‌كان بهێنرێت.
وەڵام بدەوه