ئهحمهد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر "دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانمان کە چەندین ساڵە گلەیی و ناڕەزایی زۆربەی گەشتیارانمانی لەسەر بوو، ئەویش پڕۆژەی گۆڕین و نوێکردنەوەی سیستەمی گواستنەوەی جانتاکان لە ناو تێرمینال هۆڵی هاتووان (ئەڕایڤل) لە فڕۆکەخانەکەمان".
ئەحمەد هۆشیار زیاتر گوتی: "ئهم پڕۆژهیهی له فڕۆكهخانهدا دەستی پێکردووە بە مەبەستی باشترکردن و خێراترکردنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی جانتای گەشتیارانمان لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەرەوەی وڵات بۆ فرۆکەخانەی نێودهوڵهتی هەولێر. سیستەمەکە لە باشترین و نوێترین سیستەمەکانی هاوچەرخە لە بواری گواستنەوەی جانتاکان"، ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بە ٣ مانگ مەزەندە دەکرێت
وەڵام بدەوه