Kurdistan Press - بەشە خۆراکێکی دیکە بۆ مانگی ڕەمەزان دێت؟ بەشە خۆراکێکی دیکە بۆ مانگی ڕەمەزان دێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشە خۆراکێکی دیکە بۆ مانگی ڕەمەزان دێت؟

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات كە لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراكێكی تر بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بكرێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 16ی ئادار، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، راگەیاند، پێشبینی دەكەین كە لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراكیكی تر دابەش بكرێت، بەڵام هێشتا دڵنیانین كە بەغدا رەوانەی دەكات یان نا.

هەفتەی رابردوو بەشەخۆراكێك بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش كرا كە هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ مانگەكانی رابردوو نەبوو، لە كاتێكدا پێشتر بانگەشەی ئەوە دەكرا كە بەشەخۆراكی رەمەزان مادەكانی زیاتر دەكرێت.

بە گوتەی نەوزاد شێخ كامیل، لەمساڵدا ئەوەی دابەش كراوە لە بریكارەكان بەشەخۆراكی مانگی یەكە كە بریتییە لە برنج و زەیت و شەكر و نۆك و لەتكەنۆك و فاسۆڵیا و نیسك و دۆشاوی تەماتە.

هەروەها گوتی، ئەو بەشەخۆراكەیشی كە پێشبینی دەكەین رەوانە بكرێت، هی مانگی دووی ئەمساڵە كە رەنگە لەم مانگەدا بۆ رەمەزان و پێش جەژن بگات.

لە كۆتاشدا باسی لەوە كرد، تا ئیستەش هیچ بڕیار و زانیارییەكمان پێنەگەیشتووە لەبارەی زیادكردنی مادەی نوێ بۆ بەشەخۆراكی مانگی دوو، كە ئایا زیاد دەكرێت یان نا، بەهۆی مانگی رەمەزانەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه