Kurdistan Press - ئەمەریكا هۆشداری دایە بەغدا لەبارەی نەوتی هەرێم ئەمەریكا هۆشداری دایە بەغدا لەبارەی نەوتی هەرێم | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریكا هۆشداری دایە بەغدا لەبارەی نەوتی هەرێم

كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر بڵاوی كردەوە كە راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە و پێی راگەیاندووە كە بڕیاری نوێنەكردنەوەی لێخۆشبوونی گەماری دارایی لەسەر هاوردەی كارەبای ئێران پێوەندارە بە ستراتیجیەتی ئەمەریكا بۆ ئەوپەڕی فشار لەسەر ئێران و ئەم فشارەیش زیاد دەكات، هاوكات هانی بەپەلەی حكوومەتی عێراقی داوە بۆ كاركردن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیی گرێبەستەكان و پێدانی قەرزی كۆمپانیا ئەمەریكییەكانی بواری وزە. 

ئەمڕۆ سێشەم 11ی ئاداری 2025، بەپێی راگەیەنراوێكی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر، مایک وۆڵتز ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کرد. 

بەپێی راگەیەنراوەكە، وۆڵتز دووپاتی کردەوە لە گرنگیی ڕۆشتن بە ئاڕاستەی پێوەندییەك کە تیایدا هەردوولا براوەبن و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی دوولایەنە لە بوارەکانی ئاساییش و بازرگانیی باشتر بونیاد بنرێت و هەروەها گوتی کە بڕیاری نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی گەمارۆی دارایی سەر هاوردەکردنی کارەبای ئێران هاوتەریبە لەگەڵ ستراتیجی ئەوپەڕی فشاری سەرۆک تڕەمپ لەسەر ئێران.

لەبارەی فشارەكانیشییەوە بۆ سەر ئێران وۆڵتز بە سوودانی راگەیاندووە، ئەو فشارەش زیاد دەکات ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە تەواوی ناوچەکە و لە ناویشیدا عێراق. 

لە بەشێكی تر راگەیەنراوەكە ئاماژە دراوە كە ڕاوێژکار وۆڵتز هانی بەپەلەی حکوومەتی عێراقیدا بۆ کارکردن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیی گرێبەستەکان و پێدانی قەرزی کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی بواری وزە و هەروەها داوای لە حکوومەتی عێراقی کرد بۆ دانانی ڕێکخەرێکی تایبەت بە وەبەرهێنان بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی دەیانەوێت وەبەرهێنان و کار لە عێراق بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه