Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی ڕۆژی جلی نەتەوەیی پیرۆز دەکات

دووشەممە، 10-03-2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ڕۆژی جلی نەتەوەیی لە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان پیرۆز کرد. 
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ پەیامەکەی، ڤیدیۆیەکیشی بڵاو کردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: "ڕۆژی جلی نەتەوەیی، جوانیی هەمەڕەنگیی کولتووری و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی کوردستانمان نیشان دەدات."

جلوبەرگ یەكێكە ‌لە هێما سەرەكییەكانی ناسنامەی نەتەوەیی و گەلان و نەتەوەكان لێك جیا دەكاتەوە.  لە هەرێمی كوردستانیش، ڕۆژی 10ی ئادار وەك ڕۆژی جلی نەتەوەیی دیاری كراوە ‌و هاووڵاتییان لەو ڕۆژەدا جلوبەرگی ڕەنگاورەنگی نەتەوەیی خۆیان دەپۆشن.
جلوبەرگی کوردی مێژوویەکی دێرینی هەیە و بەپێی ناوچەکانیش شێوازی دیزایین و دوورینەکەی دەگۆڕێت، لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمیش گۆڕانکاری لە مۆدێلەکانی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردەوایدا کراوە، بەڵام هێشتا ڕەسەنایەتی و مۆرکی خۆی ون نەکردووە و بە یەکێک لە جلوبەرگە نەتەوەییە جوانەکانیش دادەنرێت بەهۆی  ڕەنگاوڕەنگی و شێوازە تایبەتەی کە هەیەتی بەتایبەت جلوبەرگی کوردیی خانمان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا