بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانەسەر ماڵێک دەستگیر کرد.
ئەو تۆمەتبارانە، کە دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاووڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.
هەرکەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.
ڤیدیۆ
#ڕاگەیاندنی_بەڕێوەبەرایەتی_پۆلیسی_پارێزگای_هەولێر
وەڵام بدەوه