Kurdistan Press - هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان گەیشت هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتیان گەیشت

بەڕپرسێكی بانکەكانی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، نووسراو كراوە بۆ لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزەكانی خانووبەرەی سەر هاووڵاتییان و ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریان بۆ دەربكات. دەشڵێت: " هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، سەداسەد بڕیارەكان لە بەرژەوەندیی ئەواندا دەبێت."

جەمیل ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە پسپۆڕییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، رابگەیاند: "بۆ پرسەكانی پەیوەست بە لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی خانووبەرە، چەند پێشنیازێكی باش و گرنگ بە نووسراوی فەرمی لە وەزارەتی داراییەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراون و بڕیارە بەمنزیكانە لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بۆ دەربكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "پێشتر كۆمەڵێك پێشنیاز هەبوو، ئەمجارە زیاتر و باشتر كراوە و لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیرانیش قسەمان كردووە، ئەوەی كە یەكلایی بووەتەوە، لێخۆشبوونێك لە كۆی گشتیی قەرزی خانووبەرە دەكرێت، كە لەنێوان 15%بۆ 25%دا دەبێت، كە ئەگەری زۆرە 20% بێت."

پێشینەی خانووبەرە لەنێوان 20 ملیۆن تاوەکوو 25 ملیۆن دینار بوو، بەهۆی قەیرانی دارایی لە ساڵی 2014 راگیرا.

ئەو بەرپرسەی بانكە پسپۆڕییەكان هەواڵێكی خۆش بۆ بەشێكی زۆری هاووڵاتییان ئاشكرا دەكات و دەڵێت: "ئەوانەی بەهۆی نەدانەوەی قیستەكانیان ساڵانە زیادە چووەتە سەر قەرزەكانیان، هەواڵی خۆش بۆ ئەوانە ئەوەیە، لێخۆشبوون دەكرێت و ئەو پارە زیادەیە نامێنێت."

لە ساڵانی 2008 تاوەكوو 2014، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی چوار ترلیۆن و 100 ملیار دیناری وەکوو پێشینە و قەرزی نیشتەجێبوون و خانووبەرە و پرۆژەگەلی کشتوکاڵی و هاوسەرگیری و پیشەسازی و گەشتیاری بە هاووڵاتییان داوە و تا ساڵی 2022 نزیکەی یەک ترلیۆن و 950 ملیار دیناریان بۆ خەزێنەی گشتی گەڕاندووەتەوە و نزیکەی دوو ترلیۆن و 150 ملیار دینار لای هاووڵاتییان ماوە.

جەمیل ئەبوبەکر دووپاتی كردەوە: "هاووڵاتییان دڵنیا دەكەینەوە، بڕیاری باش لە بەرژەوەندیی ئەوان دەردەچێت و رەچاوی گوزەران و دۆخی ژیانیان دەكرێت و سەداسەد لە بەرژەوەندیی ئەواندا دەبێت."

جگە لە قەرزی خانووبەرە، بۆ قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، پێشینەی پیشەسازی و کشتوکاڵییش کۆمەڵێک پێشنیاز کراوە بڕیاریان بۆ دەربكرێت.

لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی ئەنجوومەنی وەزیران چەند کارئاسانییەك بۆ گێڕانەوەی قەرزەکان. كراوە و لەنێوان ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 سێ جار بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی خانووبەرە دراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه