چەند کاتژمێری داهاتوو، دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکەن و سبەینێ لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
کاتژمێری سێی بەرەبەیانی سبەینێ، دوو تیمی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاری و خانەنشینی هەرێمەکە و ڕاوێژکاری وەزیری دارایی، سەردانی بەغدا دەکەن.
بە پێی زانیارییەکان شاندەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، سبەینێ لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە مەبەستی چارەکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێم کۆدەبنەوە.
هەر ئەمڕۆ سهرچاوهیهك له وهزارهتی دارایی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند : ههموو ڕێكارهكان و وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تهواو کراون، ئەو تێبینییانەشی کە بەغدا هەیبوون، سەرجەمی چارە کراون.
وەڵام بدەوه