سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیەوە تاوەكو یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارینی ناو بە ناوی دەریای سوور بە بڕی جیاواز ناوچەكانی گەرمیان و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، درەنگانێكی ئێوارەی هەینی و رۆژی شەممە و یەكشەممە چەقی بەهێزی كاریگەريی شەپۆلەكەیە، رۆژی چوارشەممە تاوەكو هەینی كاریگەريی لاواز دەبێت.
راشیگەیاند، بەرزترین كاریگەریی شەپۆلەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقە و ئەگەری بارانی زۆر و لافاو لەو ناوچانە هەیە ، بە تایبەت رۆژانی هەینی و شەممە.
وەڵام بدەوه