Kurdistan Press - لە هەولێر پڕۆژەیەکی گرنگ جێبەجێ دەکرێت لە هەولێر پڕۆژەیەکی گرنگ جێبەجێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر پڕۆژەیەکی گرنگ جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر - شەقڵاوە بۆ هەولێر - پیرمام جێبەجێ دەكرێت و هەوڵدەدرێت لەمساڵدا تەواو بكرێت و بەڕووی هاووڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری بكرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ یەكشەممە 2/3/2025 ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانیی هەولێر، سەردانی پرۆژەی سەوزكردنی ئاڵوگۆڕی شەقامی هەولێر- شەقڵاوە بۆ هەولێر- پیرمامی كرد."

ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەو پرۆژەیە لە چوارچێوەی پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار بۆ زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و بایەخدانی زیاتر بە پرد و یەكتربڕەكانی شاری هەولێر لە ڕووی سەوزكردن و جوانكارییەوە جێبەجێ دەكرێت."

ئەوەش خراوەتە روو: "ڕووبەری پرۆژەكە 50 هەزار مەترە و زیاتر لە 1407 دار و گوڵ و لەگەڵ چەندین خەزانی ئاو و چیمەن و سیستەمی ئاودان و ڕووناككەرەوە و چەندین تایبەتەمەندی دیكەش لەخۆدەگرێت و هەوڵدەدرێت لەمساڵدا تەواو بكرێت و بەڕووی هاووڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری بكرێتەوە."

روونیش کراوەتەوە: "ئێستا كاركردن لە پرۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و ئاسانكارییەكی بۆ تیمەكانی جێبەجێكاری پرۆژەكە دەربڕی بۆ ئەوەی لەمساڵدا تەواو بكرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا