Kurdistan Press - شەپۆلێکی پێنچ ڕۆژی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی پێنچ ڕۆژی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی پێنچ ڕۆژی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەشی پێشبینییەكان لە دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاوی كردەوە، شەپۆلە بارانێكی بەهارەی رەمەزانی لەم هەفتەیە دەست پێ دەكات و پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەگەری درێژبوونەوەشی هەیە. 

ئەمڕۆ یەكشەم دووی ئاداری 2025، بەشی پێشبیینی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقی بڵاوی كردووەتەوە، لە هەندێك ناوچەی وڵات كەشێكی بارانی بەهاری، کە بارانی بەلێزمە و هەورەتریشقەی لەگەڵ دایە لە رۆژی سێشەم، چواری ئەم مانگە دەست پێ دەكات، نۆی مانگ كۆتایی پێ دێت و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت، هاوكات ئاماژەیشی كردووە، رەنگە شەپۆلەكە درێژتریش ببێتەوە. 

بەپێی پێشبینیی دەستەكە، چڕیی باران بارینەكە لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عێراق و رۆژئاوا دەبێت، لەگەڵ هەندێك لە ناوچەكانی باكور وهەرێمی كوردستانیش.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه