سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دەستیپێكردووە. پرسی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا بڕاوەتەوە و ڕێککەوتن کراوە، ڕێککەوتنەکە بۆ کۆی مانگەکانی ئەمساڵە، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر و چەند داواکارییەکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات دواکەوت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستیپێكردووە و تاوەكوو ڕۆژی یەكشەممە كۆتایی دێت و چاوەڕوان دەكرێت لەدوای تەواوبوونی وردبینیكردنی لیستی مووچە، ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ لەلایەن بەغداوە خەرج بكرێت.
هیوا ئەفەندی، بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 2025-02-25، ڕاگەیاند: لەگەڵ گەیشتنی بە وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بە وردبینیکردن لە لیست و هەنگاوەکانی خەرجکردنی مووچە دەکرێت، بەمپێیە خەرجکردنی پارە لەلایەن بەغدا و دابەشکردنی لە کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو و مانگی سێ، ئەگەر زیاتر دوانەکەوێت.


وەڵام بدەوه