Kurdistan Press - 12 بڕیار بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکران 12 بڕیار بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

12 بڕیار بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرکران

لە هەولێر کۆبوونەوەیەکی تایبەت سەبارەت بە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ئەنجامدرا و چەند بڕیارێك تایبەت بە بازاڕ و كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانگەكان و پێدانی كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەهلییەكان دران.

بەپێی راگەیاندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/2/27، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، سەبارەت بەهاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و نرخی کەل و پەل و کاڵا و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیاندراوەكە لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو بڕیارانە دران:

*لیژنەی قایمقامیەتەکان، بازرگانی، شارەوانی، تەندروستی و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار، بەردەوام بن لە چاودێریکردنی بازاڕ و نرخ و کەلوپەل و پێداویستییەکانی هاووڵاتیان.

* نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت، مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، بقۆزیتەوە و یاری بە بازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لە سەر هاووڵاتیان گران بکات.

* ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەس و لایەنانە بگیرێتەبەر کە یاری بە بازاڕ دەکەن و نرخی خۆراک و پێداویستی لە سەر هاووڵاتیان زیاد دەکەن.

*لە پێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و ڕێگەگرتن لە ساغکردنەوەی خۆراکی ماوه‌ بەسەرچوو و بێ کوالێتی، هەڵمەتی لیژنەکان و بەدواداچوون و پشکنین بۆ کۆگاکانی خۆراک، درمان، مۆڵ، مارکێت و شوێنەکانی تری هاوشێوەیان لەناو شار و دەرەوەی شار بەردەوام بێت.

* لە بازگەکان چاودێری تووند بکرێت و ڕێگە نەدرێت خۆراک و کەلوپەلی ماوە بەسەرچو هاوردەی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت.

*تیمەکانی شارەوانی لە ڕێکخستنی بازاڕ و چاودێریکردنی شوێنە گشتیەکان و پاککردنەوەی بەردەوامی نێو بازاڕ و شوێنە گشتیەکان بەردەوام بن.

* ڕێکخستنی خشتەی مۆلیدە ئەهلییەکان و کارەبای نیشتیمانی، دەبێت لە کاتی بەربانگ و پارشیوان دا کارەبا بە هاووڵاتیان بدرێت.

*کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر و فێتەرنەری بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، وەکو ساڵان ڕێو شوێنی پێویست بگرنەبەر.

*ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیس، ئاسایش و گرتنەبەری ڕێکارێکی پێویست لە شوینە گشتییەکان بە تایبەتی لە شەوانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شار و سەر و ماڵی هاووڵاتیان.

*کردنەوەی بازاڕی شەوانی ڕەمەزان لە سەنتەری شار لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لەڕووی ڕێکخستن و ڕێکارەکانی بە باشی وبەبێ کەم و کوڕی بەڕێوە ببرێت.

* تەنیا لە 10 شەوە كۆتاییەكانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرگای مزگەوتەكان كراوە دەبن تا نوێژی بەیانی، تەنیا پێش نوێژ و وتارخوێنی فەرمیی مزگەوتیش بۆیان هەیە مەراسیمە ئایینیەكان و تەراویح ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە هیچ كەسێكی تر بۆی نیە چالاكی ئەنجام بدات.

*لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دەوامی فەرمی لە دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكوومەت لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم بكرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا