وەزارەتی پەروەردە داوا لە پەروەردەكان دەكات ئەوانەی ناویان بۆ گەڕانەوەی زەوی هاتووەتەوە و هەڵە لە ناوەكانیان هەیە، دەتوانن لە ماوەی 10 ڕۆژدا داوای راستكردنەوەی ناوەكانیان بكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەم 27ـی شوبات، بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە كە ئاراستەی پەروەردەكان كراوە، هەر فەرمانبەرێك ناوی بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە و ناوەكەی بەهەڵە نووسراوە، دەتوانێت داوای راستكردنەوەی بكات.
باس لەوەش كراوە، هەر فەرمانبەرێك تا ئێستە فۆرمی پڕ نەكردووەتەوە، دەتوانێ لە ماوەی 10 ڕۆژدا داوای وەرگرتنی زەوی بكات و ناوەكەی بۆ وەزارەتی پەروەردە بنێرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە لە وەجبەی دووەمی دابەشكردنی زەوی، زیاتر لە 240 هەزار فەرمانبەر سوودمەند بوون كە زۆرینەیان مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بوون.
لە ساڵی رابردوودا بەدیاریكراوی لە مانگی ئادار، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دابەشكردنی زەویی بەفەرمانبەران دا و بڕیارە لە دوو مانگی داهاتوودا وەجبەی سێیەم زەوی وەربگرن.


وەڵام بدەوه