Kurdistan Press - ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو دەسپێکرد ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو دەسپێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی دوو دەسپێکرد

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی شوبات کە دوێنێ ڕەوانەی بەغدا کرا، گەیشتووەتە دارایی فیدراڵ و ئەمڕۆ ڕێکارەکانی وردبینی دەستیان پێکردووە."

ئاشکراشی کرد: "تیمێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش گەیشتوونەتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەماهەنگی دەکەن."

ئەو سەرچاوەیەی دارایی جەختی کردەوە: "ڕێکارەکانی وردبینیی ئەمجارە جیاوازن و کاتی کەمتری دەوێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت  ئەمڕۆ نووسراوی تەمویلی مووچەش بکرێت، بەڵام یەکلایی نەبووتەوە ئەمڕۆ تەمویل دەنێردرێت، یان دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو."

باسی لەوەش كرد، نووسراوەکانی تەمویل حەوت جۆر نووسراون، خانەنشین بە تەنیایە و فەرمانبەری مەدەنی بە تەنیا و سەربازییش بە تەنیا، بۆ هەر نووسراوێک کاتی دەوێت و بەراورد بە مانگی پێشوو دەکرێت، نووسراوەکان تەواو بکرێن، تەمویل بۆ یەکشەممە دەکرێت.

بۆ مووچەی مانگی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان داوای نزیکەی 958 بۆ 960 ملیار دیناری کردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا