بڕیارە سەر لەبەیانی سبەی پێنجشەممە ٩ی رەشەممە وەفدێکی دەم پارتی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات. هەر ئێوارەی سبەیش پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاودەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رۆژهەڵات نیوز، وەفدەکەی ئەمجارە جیاوازن. جگە لە سڕی سورەیا، پەروین بوڵدان و ئەحمەد تورک، هەر یەکە لە تولای هاتیمۆغلاری، تۆنجەر باکرهان، چەنگیز چیچەک و فایەق ئوزگور ئەرۆڵ سەردانی ئیمراڵی دەکەن.
هاوکات بڕیارە کاتژمێر ٥ی ئێوارە وەفدەکەی دەم پارتی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بکات و لەگەڵ ئەویش پەیامەکەی ئۆجەلانیش بڵاودەکرێتەوە. سەبارەت بە شێوازی بڵاوبوونەوەی پەیامەکەش رۆژهەڵات نیوز زانیویەتی کە پەیامەکە بەزمانی تورکی و بە ڤیدیۆ دەبێت و هاوکات بە شاشەی گەورە لە ئامەد و ئانکاراش بڵاودەکرێتەوە.
وەڵام بدەوه