كەمێك پێش ئێستا (سێشەممە 25/2/2025)، وەزارەتی كارەبا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، بەدواداچوون و چاودێریی دۆخی کارەبای کرد کە دووەم جارە تۆڕی کارەبای هەرێمی كوردستان دووچاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بووەوە کە بەهۆی گرفتە تەکنیکییەکانی کۆمپانیای دانە غاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ ڕووی داوە."
ئەوەش خراوەتە ڕوو، هەردوو تیمی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای دانە غاز، توانییان چارەسەری گرفتەکە بکەن و 2 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا گەڕایەوە ناو تۆڕی کەرەبای هەرێمی كوردستان.
وەڵام بدەوه