Kurdistan Press - لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە رەوانەی بەغدا دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، زۆرینەی کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی دوو دوای تێبیینیەکانی بەغداد تەواکراون و بە ئەگەرێکی زۆرەوە سبەی یاخود پینجشەممە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

سەرچاوەیەکە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕواندەکرێت لەدوای ناردنی لیستەكە، بەغداد سەرەتای هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات.

دواكەوتنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغداد، لەكاتێكدایە كە بڕیاربوو بە گوێرەی رێككەوتنی هەولێر و بەغداد لیستی مووچەی مانگی یەک ببێتە بنەما بۆ لیستی مووچەی كۆی مانگەكانی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی بوونی كێشە لە لیستەكەدا نەبووە بنەما، بۆیە رەنگە لیستی مووچەی مانگی دوو ببێتە بنەما بۆ مانگەكانی داهاتوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا