Kurdistan Press - سەرجەم فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە سەرجەم فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرجەم فەرمانبەران ئاگاداردەکرێنەوە

بەرپرسێكی ئەنجوومەنی وەزبران ئاشكرای دەكات، لە بڕگەی بڕیاری راگرتن و قەدەغەكردنی گواستنەوەی فەرمانبەراندا، تەنسیبكردنی فەرمانبەران ناگرێتەوە و بەردەوام دەبێت، وەزیرێكیش ئاشكرای دەكات، لاری نەبوون بۆ تەنسیب دەداتە فەرمانبەران.

ڕۆژی 12ی 2ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2025ـی تایبەت بە یەکخستنی ڕێکارە داراییەکان لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بۆ سەرجەم وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت نارد.

لە یەكێك لە بڕیارەكاندا هاتووە: "قەدەغەکردنی گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لەنێوان سەرجەم وەزارەتەکان بە سەربازی و شارستانی."

دوای ئەوەی بەشێكی فەرمانبەران  پرسیاریان لەسەر ئەوە كرد، كە ئایا بڕیارەكە تەنسیبیش دەگرێتەوە، بەرپرسێكی حكوومەت روونكرنەوە بەو فەرمانبەرانە دەدات.

د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران  راگەیاند: "لەو بڕیارانەی دراوە، لە بڕگەی پەیوەست بە بابەتی گواستنەوەدا، تەنسیبی فەرمانبەران ناگرێتەوە، واتا تەنسیب رێگەپێدراوە و كێشەی نییە."

لای خۆیەوە كوێستان محەمەد، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی بە راگەیاند: "ئێمە فەرمانبەرمان كەمە، بۆیە هەر فەرمانبەرێك بیەوێت تەنسیبی میلاكی وەزارەتمان بێت، ئێمە لارینەبوونی پێ دەدەین."

كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسیە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتیی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا