به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان بڵاوی کردەوە: "بەهۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانمان بۆ ئه‌وه‌ی بەدووربن لە كه‌مترین مه‌ترسی بڕیارماندا سبه‌ی دووشه‌ممه 24/2/2025، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیی و نا حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان پشووی فەرمی بێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەم پشووە قوتابیانی دەرەکی تەمهیدی (بەرایی) پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە، سبەی بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت."


وەڵام بدەوه