ئەمشەو 23ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بەتایبەت لە بەشێکی سنوورەکەمان بڕیارماندا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکوومی و ناحکوومی) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بۆ سبەی دووشەممە."
وەك تێبینی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە "تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەهەمی بەرایی (تمهیدی) لەکاتی خۆی و بێ دواخستن ئەنجامدەدرێن، بۆ ئاگاداریتان."


وەڵام بدەوه