ئیدارەى سەربەخۆی سۆران، ئاگەداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە چەند رێییەك هەیە بەهۆی بەفرەوە بەكاری نەهێنن، چونكە ئێستە سەخت و مەترسیدارن.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە كە بەهۆی بارینی بەفر و دروستبوونی بەستەڵەك، ئاگەداری سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران دەكەینەوە كەوا ڕێگاكانی ناوچەكانی "حاجی ئۆمەران، سیدەكان، مێرگەسۆر، وەرتێ" لە باری سەخت و مەترسیداردان.
هەروەها داوا دەكەن كە هاووڵاتییان خۆیان بپارێزن لە هاتوچۆكردن بۆ ئەم ناوچانە تەنیا بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی بەفر و باران زۆرینەی ناوچەكانی كوردستانی گرتووەتەوە و ئەوەیش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگای دەرەوەی شارەكاندا.


وەڵام بدەوه