Kurdistan Press - یەکێتی و پارتی.ڕێککەوتن یەکێتی و پارتی.ڕێککەوتن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەکێتی و پارتی.ڕێککەوتن

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بڵاوكرایەوە و وردەكارییەكەی دەخریتەڕوو

هەردوو وەفدی دانوستانكاری، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كۆردستان، ئەمڕۆ شەممە لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەرێنییان ئەنجامدا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، كۆبوونەوەكە تایبەت وو بەخستنەڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا كە بریتیبوو لە تێڕوانینی سیاسی و كارگێڕی و هەنگاوەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دامەزراوەكانی دیكە.

لەبارەی ناوەڕۆكی راپۆرتەكە، سەرنج و تێبینیی وەفدی دانوستانكاری هەردوولا خرایەڕوو و میكانیزمی گونجاو بۆ چۆنییەتی رێكخستنەوە و رێككەوتن لەسەر كۆی بابەتەكان قسەی لەسەركرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانكار بڕیاریاندا درێژە بەكۆبوونەوەكانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێكتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی پەسەندكراو لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا