Kurdistan Press - مژدەی ناردنی بەنزین بەهەرێمی کوردستان راگەیاندرا مژدەی ناردنی بەنزین بەهەرێمی کوردستان راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی ناردنی بەنزین بەهەرێمی کوردستان راگەیاندرا

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، موژدەی ناردنی بەشە بەنزینی كوردستان لە عێراقەوە رادەگەیەنێت لەوكاتەی كە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە. 

د. سەباح سوبحی پەرلەمانتاری عێراق، راگەیاند  عێراق تا ئێستە بیانووی ئەوەبوو بەشە بەنزین بۆ ھەرێمی كوردستان رەوانە نەكات نەوتی ھەرێمی كوردستان رەوانەی دەرەوە ناكرێت، بۆیە بەچوونی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە ئیتر ھیچ بیانوو نەما و كار دەكەین و پێویستە بەشە  بەنزینی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت

هەروەها گوتی كە چەندان جار بەدواداچوونیان بۆ كردووە و پێویستە ھاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق، ھەرێمی كوردستان لە بەنزین بەشی خۆی ھەبێت، بەڵام ئەوان بیانوویان بۆ ھەرێمی كوردستان دروست دەكرد بەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەرەوە ناكرێت، بۆیە بەشە بەنزین رەوانە ناكەن.

د. سەباح سوبحی دووپاتی كردەوە كە ھەناردەكردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستان دەست پێ دەكاتەوە، ئەو بیانووەی حكوومەتی عێراقیش نامێنێت و پێویستە لەمەودوا بەشە بەنزینی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكەن.

جێی ئاماژەیە كە بەگوێرەی یاسای پەسندكراو دەبێت هەناردەی نەوتی كوردستان دەست پێ بكاتەوە و ئێستە ئامادەكارییەكان بۆ ئەو پرۆسەیە دەستی پێ كردووە، ئەوە دوای ئەوەی كە چەند ساڵێكە بەهۆی بڕیارێكی دادگاوە هەناردەكردنەكە راگیرابوو. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه