بڕیارە سبەی شەممە لە شاری سلێمانی، پارتی و یەكێتی وەك براوەی یەكەم و دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت كۆ ببنەوە.
ئەمرۆ هەینی 21ی شوبات، سەرچاوەیەک ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی شەممە شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بێنە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆببنەوە، هەر وەها ئەو سەرچاوەیە زیاتر وتی یەکێتی و پارتی لیژنەیەکی تەکنیکییان پێک هێنابوو بۆ بۆ نووسینەوە و کارنامەی هەردوولا بۆ کابینەی داهاتووی حکوومەت، تا ئێستا پێنج کۆبوونەوەی کردووە، ئێستە ڕەشنوسەکەی ئامادە کردووە، بۆیە سبەینێ بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو ڕەشنووسە کۆدەبنەوە.
پێشتر گوتەبێژی پارتی رایگەیاندبوو کە یەکێتی و پارتی نزیکن لە رێککەوتن و تەنها کۆبوونەوەی کۆتایی و بریاردان ماوە و پێویستە پەلە بکرێت لەو کارانە.
هاوکات کۆبوونەوەکە سبەینێ دەبێت لە شاری سلێمانی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و تا ئێستا ناوی شاندەکانی هەردوولا ئاشکرا نەکراوە.


وەڵام بدەوه