دوای دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران، لە ئێستەدا بەشێك لە فەرمانبەران بەنیازن بیفرشنەوە، خاوەن نووسینگەكان هۆشداری دەدەن كە زەوییەكانیان هەرزان فرۆش نەكەن، چونكە داهاتوویەكی باشی دەبێت.
رێبین ئەسپیندارەیی خاوەن نووسینگە كڕین و فرۆشتنی زەویوزار راگەیاند، یەكەم وەجبەی زەوی دابەش كرا لە سنووری ئێمە بوو لە ئاشۆكان، كە باشترین زەوییەكانی ئەو شوێنە دادەنرێت.
زیاتر گوتی، زەوییەكان داهاتوویەكی باشیان هەیە، هەرچەندە ئێستە نرخێكی باش دەكات، بەڵام لە داهاتوو نرخی زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بە گوتەی رێبین، دووەم وەجبەی زەوی لە ئەسپیندارەیە ئەویش شوێنێكی باشی هەیە تەنیا دوو كیلۆمەتر لە گەزنەی دوورە.
لە 27ـی ئاداری ساڵی رابردوو بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی زەوی لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.


وەڵام بدەوه