Kurdistan Press - کەشناسی هۆشداری دەدات کەشناسی هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەشناسی هۆشداری دەدات

هۆشداری و چەند ڕێنمایی گرنگ :

لەناو هەفتەی داهاتووە وەک ئاماژەمان پێدابوو تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەکەونە ژێر کاریگەری تۆپەڵە هەوایه کی بەهێزی قوڵەوە بووی ساردی جەمسەریەوە ڕۆژانی 23 و 24 و 25 ی مانگ کاریگەری بارستە هەوایه کە لەلوتکەدا دەبێت لەتەواوی ناوچە پلەکانی گەرما دێتە ژێر سفرەوە لەبەشێک ناوچەش بەپلەی زۆر دێتە ژێر سفرەوە بۆیه هەفتەی داهاتوو ئەگەری زوقم ( شەختەو بەستن ) ی زۆر هەیە لەتەواوی ناوچەو هۆشداریمان بۆ هاوڵاتیان هەیە

پێویستە ئەم ڕێنمایانە جێ بەجێ بکەن

یەکەم / پێویستە ئەنتی فرێز لە ئۆتۆمبیل بکەنو لە گەراج ئۆتۆمبیلە کانتان ڕاگرن ،

دووەم / ئەو درەختو بەربوبومانەی کەهەستیارنو خۆراگر نین بۆ زوقم شەختە بەستن پێویست دایان پۆشن

سێیەم / پێویستە بەلوعەکان بەتایبەت ئەوانەی لەدەرەوەن دایان پۆشن ئاوی پێویست لەژورەوە دانێن و ئیحتیادی خۆتان بکەن ،

چوارەم / زۆر پێویستە پشوو ڕاگەیەنرێت بەتایبەت بۆ خوێندنگاکان

پێنجەم / بەهەموو شێوەیەک خۆ بەدور بگرن لەناوچە شاخاویه کان ڕێگاکانی شاخاوی بەکارمەهێنن بەهۆی شەختەو بەستی زۆرو بەفرەوە 

شەشەم / جلو بەرگی ئەستورو باش بپۆشن وە شوێنی خۆتان و ئاژەڵ و پەلەوەرەکانتان بەگەرمی داپۆشن . 

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک 

شاڵاوهیدایەت / پێشبینیکاری کەشوهەوا

19-2-2025

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا