Kurdistan Press - لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تورکیا قسەی نوێ کرد لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تورکیا قسەی نوێ کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تورکیا قسەی نوێ کرد

ئێستا نیاز و هەوڵێكی رژد لە لایەن بەغداوە بۆ دەست پێكردنەوەی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان هەیە، بەتایبەتی لە دوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی عێراق پێوەست بە نەوتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئاشكرای كرد كە لەگەڵ بەغدا و هەولێر سەبارەت بە هاریكاریی نەوتییەوە گفتوگۆیان هەیە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە دوای پەسندكردنی هەمواری یاسای بودجە، تەنیا چەند بابەتێكی تەكنیكی لە نێوان هەولێر و بەغدا ماوە، خەریكە ئەوانیش چارەسەر دەبن، واتە تەنیا رێككەوتن لەگەڵ توركیا دەمێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە پۆستێك لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی، عائیشە بریس ئاكنجی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا لە بەغدا گفتوگۆی لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كردووە، هەردوولا باسی هاریكارییان لە بواری نەوت كردووە.

لە پۆستێكی تردا وەزارەتی دەرەوەی توركیا دووپاتی كردەوە كە هەروەها ئاكنجی لە هەولێر چاوی بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كەوتووە و تاوتوێی پێوەندییە دووقۆڵییەكان و پەرەسەندنەكانی ناوچەكەیان كردووە.  

شایەنی باسە دیدارەكانی جێگری وەزیری دەرەوەی توركیا لە بەغدا و هەولێر دوای راگەیاندنی وەزیری نەوتی عێراق لە یەكشەمی رابردوو دێت بەوەی عێراق بە نیازە لە ماوەی هەفتەیەك دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بەرەو توركیا بكات، لە دوای وەستانی لە 25ی ئاداری 2023.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا