بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە سەبەتەی یەكەمی خۆراك لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ دابەش بكرێت، دوای حەوت مانگ ئەمجارە فاسۆڵیا زیاد كراوەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 19ـی شوبات، كامەران فەتاح بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراكی سلێمانی بڵاوی كردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە سەبەتەی یەكەمی خۆراك بۆ ساڵی 2025 دابەش دەكرێت.
باس لەوەش دەكات، مادەكان بریتین لە برنج، شەكر، زەیت، دۆشاو، نیسك، نۆك، لەتكەنۆك و فاسۆڵیا، بەسەر هاووڵاتییان دابەش دەكرێن.
ئەوە لە كاتێكدایە ماوەی حەوت مانگە دابەشكردنی فاسۆڵیا لە عێراق راگیراوە، بۆ ئەمساڵ یەكەمجارە دووبارە دابەش دەكرێتەوە.
بڕیاریشە بۆ مانگی رەمەزان جارێكی تر سەبەتەیەكی خۆراك دابەش بكرێت كە چەند مادەیەكی خۆراكی تێدا زیاد كراوە.
وەڵام بدەوه