دووشەممە 5/9/2022 وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و شاندێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFO رەوشی ئاسایشی خۆراكی و بە ئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی دابەشكاری خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیانیان تاوتوێكرد.
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەدیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندی بەرنامەی خۆراکی جیهانی WFO کە پێکهاتبوون لە ئیکرام ئەلهونی، جێگری بەڕێوەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی و عەدیلە خالید، بەرپرسی پاراستنی کۆمەڵایەتی و مەنسوور رەسوڵ، لە تیمی تەکنیکی بەرنامەی خۆراکی جیهانی ، لە کۆبونەوەیەکد بە ئامادەبوونی سەروەر كەمال هاواری بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بەڕێوەچوو
بە وردی ستراتیژ و پرۆژەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی بۆ هەرێمی كوردستان باسكرا كە بریتی بوون لە گۆڕینی سیستەمی دابەشكردنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان بۆ شێوازی ئەلیكترۆنی لە رێگەی دروستكردنی داتابەیسێكی تایبەت بە زانیاری لەسەر هاوڵاتیان تا بتوانرێت لیستی ئەو كەسانە جیابكرێتەوە كە لە كوردستان ناژین یان ئاستی بژێویان بە جۆرێكە پێویستیان بەو بەشە خۆراكە نییە و رێكخستنی بەرنامەكە بە جۆرێك بۆ ئەو كەسانەی زیاتر پێویستیانە بەشە خۆراكیان بۆ دابین بكرێت.
لە هەمانكاتدا لە بارەی پاراستنی ئاسایشی خۆراك لە جیهان و ئەو هەوڵانەی دەدرێن لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بۆ سێكتەرە جیاوازەكانی زانیاریان خستەروو، وە بە پێویستیان زانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وەك لایەنێكی گرنگی سەرەكی پەیوەندیدار بە بابەتی خۆراك هاوكار بێت.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لای خۆیەوە ئاماژەی کرد بە رەوشی خراپی خۆراك و كێشە و گرفتەكانی هاوڵاتیان لە بارەی كواڵێتی و بڕی ئەو خۆراكەی كە مانگانە دەگاتە دەستیان و لە چوارچێوەی بەرنامەی خۆراكی جیهانی دابین دەکرێت ، هەروەها بۆ چارەسەركردنی ئەمەش سیستەمی ئەلیكترۆنی بەشە خۆراكی هاوڵاتیانی بە گونجاو و گرنگ زانی و بەڵێنی هاوكاریكردنی دەربڕی بۆ هەر كار و پرۆژەیەك كە خزمەتی هاوڵاتیان بكات.
هاوكات پێشنیاری بۆ شاندی میوان كرد كە بتوانن هاوكاری كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی ناوخۆیی بكەن بۆ كارئاسانی بەدەست هێنانی پێداویستییە خۆراكییەكان لە ناوخۆ ، لای خۆیانەوە شاندەكە پێشنیارەكەیان بە گونجاو زانی و پێیان وابوو بیرۆکەکە دەتوانێت هاوكاری باشبێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئەوان لە ناوچە جیاوازەكان، هەروەها شاندەكە ئاماژەیان بەوەكرد كە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حكومەتی بەغدا لە لێكتێگەیشتنی كۆتاییدان و بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا پرۆژەكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه