Kurdistan Press - کاتی چونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ مووچەی مانگی دوو ڕاگەیەندرا کاتی چونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ مووچەی مانگی دوو ڕاگەیەندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی چونی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بۆ مووچەی مانگی دوو ڕاگەیەندرا

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو لەگەڵ بابەتەکانی پەیوەست بە خانەنشینان بچێتە بەغدا تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان بریتییە لە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان دەبێت، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییی هەرێمی کوردستان. کە یەکێک لە داواکارییەکانی بەغدا بوو، هاوتاکردنی مووچەی ئەو توێژانەش بەشێکە لە رێککەوتنی ئەمساڵی هەولێر و بەغدا.
لەبارەی مووچەی مانگی دوو، لیستی مووچەی مانگی یەک دەبێتە بنەما بۆ مانگی دوو، بڕی پارەکەش لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەنێردرێت بۆ هەرێم و لیستی مووچەی مانگی دووش لەدوای 15ی ئەم مانگەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه