یوسف كیلابی، ئەو پەرلەمانتارە عەرەبە نەیارەی هەرێمی كوردستان كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردووی پەرلەمانتارێتیی خۆیدا بە ئاشكرا دژایەتیی كورد و هەرێمی كوردستانی كردووە، لە لایەن پەرلەمانتارانی حزبەكانی سلێمانییەوە بردرایە سەیرانی مانگرتووەكانی ژێر خێمەكەوە!
بەختەوەر سەپان، پارێزەر و چالاكی سیاسی بە رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ژمارەیەك پەرلەمانتاری یەكێتی و نەوەی نوێ، یوسف كیلابی، پەرلەمانتاری شۆڤێنیی عێراقیان بردە سلێمانی و وەك ئەوەی دەستكەوتێكی گرنگیان بەدەست هێنابێت، لە میدیاكانی حزبەكانی سلێمانییەوە، بانگەشەی ئەوەیان كرد كە كیلابی سەردانی ژێر خێمەكەی كردووە!
ڕوونیشی كردەوە، لەوەتەی بۆتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق، یوسف كیلابی بە شێوەیەكی بەردەوام دژایەتیی هەرێمی كوردستانی كردووە، تەنانەت ئەو كاتەی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق پەسەند كرا، یوسف كیلابی و مستەفا سەنەد كە دوو پەرلەمانتاری شۆڤێنیی عێراقن، دەیانگوت گۆڵمان لە كورد كرد، كەچی حزبە سەركزەكانی سلێمانی شانازی بەوەوە دەكەن كە توانیویانە فاشییەكی وەك كیلابی ببەنە سلێمانی.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە هەر ئەو یوسف كیلابییە، یەكێكە لەوانەی كە سكاڵای لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار كردووە و داوا دەكات دادگای فیدراڵیی عێراق سێ یاساكە رەت بكاتەوە كە یەكێك لەو سێ یاسایە، یاسای گەڕاندنەوەی موڵك و ماڵەكان بۆ خاوەنەكانیان كە هەندێك بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای شۆڕش (هەڵوەشاوە) دەیانگرێتەوە و بەهۆیەوە زەوی و زارێكی زۆر بۆ كوردان دەگەڕێتەوە.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پەیامێکى گرنگ لە ئاسایشی هەولێرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه