Kurdistan Press - شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگی دوو سەردانی بەغدا دەکات شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگی دوو سەردانی بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگی دوو سەردانی بەغدا دەکات

بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی دوو لەگەڵ بابەتەکانی پەیوەست بە خانەنشینان بچێتە بەغدا، بۆ هەمان مەبەست بڕیارە بەمزووانە سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق سەردانی هەولێر بکات.

  چوونی شاندەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاترە، هەروەها زیاتر پەیوەست دەبێت بە کاروباری خانەنشینان کە ئەم پرسە هێشتان کارکردنی لەسەر ماوە.

 تەوەری سەرەکی، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە، خانەنشینانی سەربازیی و هێزە ئەمنییەکان دەبێت، لەگەڵ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییی هەرێمی کوردستان، کە یەکێک لە داواکارییەکانی بەغدا بوو، هاوتاکردنی مووچەی ئەو توێژانەش بەشێکە لە رێککەوتنی ئەمساڵی هەولێر و بەغدا.

هەر بۆ هەمان مەبەست، بڕیارە بەمزووانە ماهیر حوسێن، سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق سەردانی هەولێر بکات.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو زامنکردنی مووچە و بوارنەدان بە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی هیچ بیانوو و پاساوێک نەدۆزێتەوە، دەستی بە جێبەجێکردنی خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە کردووە، ئەویش:

- بە ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی مانگی یەک کە دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دا، بەپێی ڕێککەوتنی هەردوولاش دەبێت کوردستان 50%ی داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات، هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت و ڕەنگە تا 10ی مانگ بنێردرێت، بڕەکەشی زیاتر لە 100 ملیار دینار دەبێت.

- خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنەکە، میزان موراجەعە (تەرازووی پیداچوونەوە)ی مانگی یەکە، واتە خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت، تاوەکو 15ی مانگ ئەمەش ئامادە دەکرێت و دەنێردرێت.

- لەبارەی مووچەی مانگی دوو، لیستی مووچەی مانگی یەک دەبێتە بنەما بۆ مانگی دوو، بڕی پارەکەش لە نێوان 950 ملیار بۆ تریلۆنێک دینار دەنێردرێت. لیستی مووچەی مانگی دووش لەدوای 15ی ئەم مانگەوە بۆ بەغدا دەنێردرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه