Kurdistan Press - دابەشکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد دابەشکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دابەشکردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە دەستی پێکرد

بڕیارە ئەمڕۆ هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش بكرێت، بڕەكەشی بۆ هەر پێشمەرگەیەك زیاتر لە 238 هەزار و 750 دینارە.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوبات، بڕیارە دەست بكرێت بە دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگە، بۆ ئەو مانگە بڕەكەشی بریتییە لە 238 هەزار و 750 دینار.

هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ مانگی 1ی 2025 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەربە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكانی بەكۆتا هێناوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی شوباتی 2025 هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی (1) دابەش دەكرێت. هەروەها لەلایەن هاوپەیمانانەوە دووپات كرایەوە كە هاوكاری دارایی بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت: لەم مانگە سەرووی 40 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوكاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش ئەوە دەردەخات كە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێی خاڵەكانی نامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی هاوپەیماناندا دەڕوات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه