Kurdistan Press - حكوومەتی هەرێم بڕیاری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانی دا حكوومەتی هەرێم بڕیاری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حكوومەتی هەرێم بڕیاری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستانی دا

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دەستپێكردنی ڕێكارەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دا .

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی شوبات، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕای گەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە كۆی دەنگ، بڕیاری دا بە دەستپێكردنەوە و  هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان. 

بڕیارەكەی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە لە یاسای بودجەی عێراق، بڕیاری هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بە مەرجەكانی حكوومەتی هەرێمەوە درا.

بەپێی یاساكە دەستبەجێ دەست بە گەیاندنی نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێم بۆ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت سۆمۆ دەكرێت.

بەپێی دەقی یاساكە، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەپێی بڕگەی (ئ) و (ب)ی ئەم بڕگەیە، قەرەبووی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی كوردستان دەكرێتەوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵی بەشێوەی سولفە بە تێكڕای (16) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، كە دواتر چارەسەر دەكرێت دوای تەواوبوونی كاری راوێژكاری تەكنیكی تایبەتمەند كە لە سەرەوە باس كراوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه