فالح خهزعهلی: چوار گرووپی چهكدار ئامادهن چهكهكانیان ڕادهستی دهوڵهت بكهن به مهرجی دهركردنی هێزه بیانییهكان
ئاشکرا کرا کە سەرۆکی فراکسیۆنی "مۆنتەسیروون" لە پەرلەمانی عێراق، فالح خەزعەلی، کە نزیکە لە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، رایگەیاندووە کە چوار گرووپی چەکدار ئامادەییان دەربڕیوە دوای دەرچوونی هێزەکانی ئەمەریکا، تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ئێران و پەکەکە، چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
گرووپە بەشداربووەکان و مەرجەکان
ئەو گرووپە چەکدارانەی کە ناویان هێنراوە و مەرجیان هەبووە بریتین لە:
کەتیبەکانی حزبوڵا
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا
بزووتنەوەی نوجەبا
ئەنساڕوڵڵا ئەوفیاء
مەرجە سەرەکییەکانی چەکدانان
ئەم گرووپانە بۆ تەسلیمکردنەوەی چەکەکانیان کۆمەڵێک مەرجیان دیاری کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە:
دەرکردنی هێزە بیانییەکان: لە پێش هەموو مەرجەکانەوە، داوای دەرکردنی تەواوی هێزە چەکدارە بیانییەکان لە عێراق دەکەن.
دەرکردنی هێزە نەیارەکانی دراوسێ و پەکەکە: دوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، داوای دەرکردنی چەکدارانی پەکەکە، ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و هێزەکانی تورکیا لە عێراق دەکەن، چونکە بە وتەی ئەوان بوونی ئەم هێزانە هەڕەشەیەکی تەواوە لەسەر خەڵکی عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
پڕچەککردنی سوپا لە ڕێی چینەوە: داوا دەکەن کە چەک و کەلوپەلی سەربازی لە چینەوە بکرڕێت بۆ پڕچەککردنەوەی سوپا و ئیتر تەنها پشت بە یەک سەرچاوە نەبەسترێت بۆ کڕینی چەک.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه