Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێرەوە ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێرەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە فڕۆکەخانەکانی نێودەوڵەتی هەولێرەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەم ڤیدیۆیەی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێ: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە تیایدا گەشتیارێکی عێراقی کە هەڵگری پاسەپۆرتی فیلەندییە بەناوی (علی عبدالرياض)، سکاڵای هەیە لەسەر هەڵس و کەوتی کارمەندی نشینگە و پاسەپۆرتی فڕۆکەخانە، گوایە بەشێوازێکی ناشرین هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە، بەگوتەی خۆی بۆ ماوەی کاتژمێرێک ڕاگیراوە.

لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەم بابەتە دەرکەوت کە ئەم گەشتیارە ووتەکانی بێ بنەمان وە دوورن لە ڕاستی، ئەمەی خوارەوە ڕاستی بابەتەکەیە.

ئەم گەشتیارە لەڕێکەوتی ٣١-٠١-٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٠١:٣٠ی شەو دەگاتە بەردەم کارمەندی نشینگە و پاسەپۆرت، دوای ئەوەی گەشتیارەکە پاسەپۆرتی خۆی کە پاسەپۆرتی فیلەندییە پێشکەشی کارمەندی پاسەپۆرت دەکات، کارمەندەکە هەڵدەستێت بە ئەرکی خۆی، دەردەکەوێت کەوا مۆری دەروازەیەکی وشکانی نێوان پارێزگای بەسرا و وڵاتی کوێت ناڕوونە، بۆیە دەبێتە جێگای گومان، دوای (٧) خولەک وردبینی، بەناچاری ڕەوانەی ژووری ئەفسەری ئێشکگری دەکات هەروەکو لە کامێرای چاودێری وردەکاری پڕۆسەکە دیارە.

ڤیدیۆ

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه