Kurdistan Press - لەبارەی مووچەی مانگی یەک زانیاری گەیشت لەبارەی مووچەی مانگی یەک زانیاری گەیشت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی مووچەی مانگی یەک زانیاری گەیشت

گفتوگۆکانی نێوان هەردوو شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، لەبارەی پرسی مووچە و بودجە بەردەوامن، بەغدا بڕیاریداوە مووچەی مانگی یەکی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ناردنی پارەکە سێ ڕۆژی پێویستە.   ڕۆژی 30-1-2025،شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە سەردانی بەغدای کرد، سێ ڕۆژە لەگەڵ لایەنی عێراقی لە گفتوگۆدان، تاوەکو لەسەر ئەم بابەتانە و داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی. ڕۆژی شەممە وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دا. هێشتا بڕیار نەدراوە ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی مانگی یەک خەرج بکرێت، چونکە نووسراوی تەمویلکردن و قەید و ناردنەکەی بە نزیکەیی ماوەی سێ ڕۆژی پێویستە، بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت پارەکە لە ناوەڕاست تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه