Kurdistan Press - لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 سەردانى لیژنەی بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانى کرد و بە هاووڵاتییانی ڕایگەیاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى وادەى وەرگرتنى مامەڵەکان کەمى ماوە، لیژنەى بەناوکردنی خانووە زێدەرۆیەکانمان ڕاسپاردووە جگە لەدەوامى ئاسایی ڕۆژانەیان تاوەکو درەنگانى شەو بۆ ڕاییکردنى مامەڵەکانتان بمێننەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئەوەی خستەڕوو کە ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە ژمارەیەکى زۆر لەهاووڵاتییان سەردانی پارێزگاى هەولێر دەکەن بۆ بەناوکردنى خانووەکانیان بەر لەکۆتایی هاتنى ماوەى یاسایی کە ڕێکەوتى 09ـی 09ـی 2022.

ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین پەلە بکەن لە سەردانیکردنی لیژنەکە پێش کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی، هاوکات لیژنەی خانووە زێدەرۆیەکان مژدەش دەداتە هاووڵاتییان کە لەسەر ڕەزامەندى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ هەر خانووێک کە تەملیک دەکرێت دوو ملیۆن دینارە و ئەوە بڕە پارەیەشیان بۆ کراوەتە چوار قیست.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه