Kurdistan Press - بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوە دەچێت بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوە دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات بەڕێوە دەچێت

كاتژمێر 10ی به‌یانیی ئەمڕۆ شەممە 1ی 2ی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهیدانی یەکی شوبات لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە ڕۆژى (١)ى شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستانى دوژمنى ئارامى و پێکەوەژیان لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە هەردوو لقى (٢)ى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى (٣)ى یەکێتىی نیشتیمانىی کوردستان لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103) بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و ئەندامانى هەردوو حزب و هاووڵاتیان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
ئەگەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانیەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتىی ڕیزەکانى گەلى کوردستان، نەک هەر هێندە، بەڵکوو ئیرادەى بەرگرى و قارەمانێتى هێزى پێشمه‌رگه‌ لە کوردستان پاش چەند ساڵێک داستانى مەزنى لە ڕووبەڕووبوونەوەى گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆریستى تۆمار کرد و لە برى جیهان شەڕى تیرۆریستانى داعشى کرد بە جۆرێک کە مرۆڤایەتى بە شانازییەوە ئاماژەى پێدەکات.
له‌ شاری هه‌ولێر ساڵانه‌ ڕێوره‌سم بۆ ساڵیادی شه‌هیدانی 1ی شوبات به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و ڕێوره‌سمه‌ به‌ڕیوه‌ ده‌چێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه