Kurdistan Press - کاتى ناردنى پارە لە بەغدا بۆ هەریمى کوردستان ڕاگەیاندرا کاتى ناردنى پارە لە بەغدا بۆ هەریمى کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى ناردنى پارە لە بەغدا بۆ هەریمى کوردستان ڕاگەیاندرا

لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەیێنرایە دەست سوودانی و تەیف سامی، بڕیارە ئەم هەینییە لەگەڵ شاندی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆی یەکلاکەرەوەی لەسەر بکەن، لە هەولێریش شاندی کوردستان ڕاپۆرت و لیستەکانیان تەواو کرد و سبەی سەردانی بەغدا دەکەن.

شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوو، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان، دوێنێ گەڕانەوە بەغدا. شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە. هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی عێراق لە هەولێرە و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانن.

بڕیارە دووسبەی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا بکرێت و لەبارەی مووچەی بڕیاری تێدا بدرێت کە ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک چەند دەنێرن و چۆنیش دەینێرن، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.

لەمڕۆوە ڕاوێژکارەکانی سوودانی و تەیف سامی دەستیان بە دیراسەکردن کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی بەرچاویان ڕوون بێت و گفتوگۆی لەسەر بکەن.

هەندێ زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ئاشکرا بووە، لەمبارەیەوە نەبیل مەرسووم، شرۆڤەکاری ئابووریی عێراق دەڵێت: مووچه‌ی مووچەخۆرانی كوردستان لە ساڵی 2025 زیاتر لە یەک تریلۆن دینار زیادبووە و ئەمساڵ پێویستە 13 تریلیۆن و 200 ملیار دینار تەنیا بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.

بەهۆی ئەوەی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەشێکیان کە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، پێویستە 12 مووچەیان بەیەکەوە پێبدرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای کوردستان لە هەولێر دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی مووچە کرد و ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد. هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە بڕیارە ئەمشەو لە ماڵی سوودانی کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، لیستی مووچەی خانەنشینی کە بەغدا داوای کردبوو سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە 28 هەزار فەرمانبەر تۆمارکراون.

سبەی پێنجشەممە شاندە باڵاکەی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و هەینی کۆبوونەوەکە دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه