Kurdistan Press - ژمارەیەک هونەرمەند خانەنشین بوون ژمارەیەک هونەرمەند خانەنشین بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ژمارەیەک هونەرمەند خانەنشین بوون

سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان رای گەیاند، ژمارەیەك لە هونەرمەندانی هەولێر خانەنشین دەبن كە لە ناویاندا هونەرمەند ئەیام ئەكرەم هەیە. 

ئەمڕۆ چوارشەم 29ی كانوونی دووەم، هیوا سوعاد سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان رای گەیاند، بەهۆی بڕیاری خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، ژمارەیەك لە هونەرمەندان خانەنشین دەبن. 

زیاتر گوتی، حەوت هونەرمەند خانەنشین دەبن كە لە ماوەی رابردوودا خزمەتی زۆریان بە هونەری كوردی كردووە. 

ئەو هونەرمەندانەی خانەنشین دەبن بریتین لە: 
ئەحمەد قەڵادزەیی
ئەیام ئەكرەم
شیرین سابیر
ئازاد خەمە
شاهین نەجمەدین
گەلاوێژ تاهیر
ئیسماعیل قادر

پاڵپشت بە داواكاری بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، رۆژی 15ی ئەم مانگە، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری دا كە تەمەنی 60 ساڵە خانەنشین بكرێن، مەرجی بەغدایش ئەوەیە كە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەوانەی خانەنشینی دەیانگرێتەوە، بڕیارەكەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه