Kurdistan Press - گوتەبێژی حکوومەت وەڵامی رێواز فایەق دەداتەوە گوتەبێژی حکوومەت وەڵامی رێواز فایەق دەداتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گوتەبێژی حکوومەت وەڵامی رێواز فایەق دەداتەوە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەداتەوە کە گوتبووی، حکوومەت دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات، گوتەبێژی حکوومەت ئەو زانیارییە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە.

ده‌قی راگەیاندراوه‌كه‌ی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: 

بەڕێز د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا  لەگەڵ رێکخراوە ناحکوومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و  ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی   بۆ ھەموار کردنەوەی ئەو یاسایە، ئاراستەی پەرلەمانی کوردستانی نەکردووە.

سەبارەت بە دەرچوواندنی رێنماییەکانی یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە رێکەوتی ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە بریاری ژمارە (١٥٧) و لە خاڵی سێیەمدا ھەریەک لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانگەی میدیا و زانیاری و دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤی راسپاردووە، بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی رێنمایی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە ھەرێمی کوردستان. لێرەوە سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە دوای دوو مانگ و نیو لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پاڵپشتی خۆی بۆ دەرچوواندنی رێنماییەکان دەربڕی.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندی پەیڕەوکردنی شەفافیەتە لە بڵاوکردنەوەی زانیاریی و بەکردەییش ئەوەی جێبەجێی کردووە.

 

د. جووتیار عادل

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه