Kurdistan Press - پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە لەگەڵ ھاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین

لە ئەنجامی کاریگەری دابەزینی بارستە ھەوایەکی سارد لە باکوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە بۆ سەر باکوری وڵاتی تورکیا و کاریگەری لاوازی لەسەر کەشی ناوچەکانمان ئەبێت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە لە سەرجەم ناوچەکاندا وە لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە خێرایی با لە ئەنجامی ئەم بارستە ھەوایەوە لەناوچە سنوریەکانی نێوان رۆژئاوای عێراق و رۆژھەڵاتی سوریاوە بە ئاراستەی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان چالاک ئەبێت بەخێرای ٢٠ تا ٤٠ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و شەپۆلێکی مامناوەندی خۆڵبارین لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە جگە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و کاریگەری لە پێش نیوەرۆی رۆژی سێشەمە 6-9-2022 کەم دەبێتەوە ، پلەکانی گەرما بەم شێوەیە بۆ سبەی نزمدەبێتەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٤٠ بە ٢٦ ، ھەولێر ٤٢ بە ٢٧ پلە ، دھۆک ٤١ بە ٢٧ پلە ، ھەڵەبجە ٤١ بە ٢٦ پلە ، کەرکوک ٤٣ بە ٣٠ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٤٦ پلە بە ٢٨ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤١ بە ٢٦ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٠ بە ٢٥ پلە ئەبێت  .
دوو سبەی کاریگەری ئەم بارستە ھەوایە چالاکتر ئەبێت و نزمبوونەوەی زیاتر بەسەر پلەکانی گەرمادا دێت .. سبەی زانیاری زیاترمان ئەبێت ...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا