دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی عێراق رای گەیاند كە لە دووری 17 كیلۆمەتر لە ناوەندی هەولێرەوە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 3.6 پلەی رێختەر رووی داوە و لەلایەن دانیشتووانی ناوچەكەیش بە تەواوی هەستی پێ كراوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم 23ی كانوونی دووەمی 2025، لە راگەیەنراوێكی دەستەی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، كە سەعات شەش و چوار خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە قووڵایی پێنج كیلۆمەترەوە لە سنووری هەولێر رووی داوە.
بەپێی راپۆرتی دەستەكە، بوومەلەرزەكە بە دووری 17 كیلۆمەتر لەشاری هەولێر لە باشوری رۆژئاوای پارێزگاكە رووی داوە و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە تەواوی هەستی پێ كراوە.
وەڵام بدەوه