لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ 2022، تیمەکانى چاودێریی بازاڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو، لەسنوورى پارێزگاى هەولێر 9 هەزار و 723 جار سەردانی شوێنە بازرگانییەکانیان کردووە، 507 حاڵەتی سەرپێچیان تۆمارکردووە و دەستیان بەسەر 166 هەزار و 229 تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو (ئێکسپایەر) گرتووە.
یەکێک لە هەنگاوە جدی و گرنگەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، چاودێریکردنى بازاڕ و ڕێگەنەدانە بە بەرزبوونەوەى نرخ و ساخکردنەوەی کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو لە لایەن فرۆشیار و بازرگانانەوە بەسەر هاووڵاتیان. بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانى چاودێریی بازاڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلى ماوە بەسەرچوو، ڕۆژانە بە پێی پلانەکانیان سەردانی ناوچەکان دەکەن و لە ڕووى کواڵیتی و بەسەرچوون و کەرستەی بەرهەمهێنانى کاڵاکانەوە چاودێریی بازاڕ و مارکێت و دووکانەکان دەکەن، ئەگەر مادە و کەرەستەیەکى ماوە بەسەرچوو بدۆزرێنەوە، ڕاستەوخۆ دەستى بەسەردا دەگرن و لە ڕێگەى لیژنەى تایبەتەوە کە لە نوێنەرى قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیى چاودێرى و ئاسایش پێک دێت، لە شوێنى تایبەت و دیاریکراو دەسووتێنرێت یا دەکرێتە ژێر خۆڵەوە، ئەوە جگە لە سزادانى مادى و داخستنى دووکان و مارکێتەکان.
وەڵام بدەوه